08, October, 2024
کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمپانیای دەلتا
خۆشحاڵین بە دەستپێکردنی ساڵی نوێ بە کۆبوونەوەیەکی هاوڕێیانە و پڕ بەرهەم ، کۆمپانیای دەلتا کۆبوونەوەی ساڵانەی خۆی لە شاری سلێمانی ئەنجامدا بە ئامادەبوونی بریکارە خۆشەویستەکانمان ، کە تیایدا ئەنجامەکانی ساڵی ڕابردوو و پلانەکانی ساڵی داهاتوو ڕاگەیەندرا، وە ئامادەبووانیش ڕای خۆیان، تێبینییەکانیان و پێشنیارەکانیان دەربڕی ، وە کۆمپانیای دەلتاش ئەم ڕاو بۆچوونانەی لە ستراتیجی کارکردنیدا لەبەر چاوگرت ، ئەم هەنگاوە یارمەتیمان دەدات کە بە یەک دەنگ بەردەوام بین لە کارکردن.