لە کۆمپانیای چیمەنتۆی دەلتا باشترین کوالێتی چیمەنتۆ دابین دەکەین، وە بە بەردەوامی لە هەوڵ و کۆششی ئەوەداین کە لەگەڵ بەرەوپێشچوونەکانی پیشەسازی چیمەنتۆ خۆمان بگونجێنین . کۆمپانیای چیمەنتۆی دەلتا لە پێناو بەدیهێنان و تێپەڕاندنی چاوەڕوانییەکانی کڕیارەکانی فراوانتر دەبێت و هەڵدەستێت بە بەردەستخستنی زنجیرەیەک بەرهەمی چیمەنتۆی جۆراوجۆر ، چیمەنتۆی دەلتا باشترین هەڵبژاردەی تۆیە بۆ بنیادنانی داهاتوویەکی باشتر
ئەرکی سەرەکی کۆمپانیای چیمەنتۆی دەلتا بریتییە لە بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ بە کوالێتییکی بەرز، بە بەکارهێنانی نوێترین تەکنەلۆجیاکان و گەشەپێدانی بەردەوامی پێوەرەکانمان بۆ خۆ گونجاندن لەگەڵ داواکارییە گەشەسەندووەکانی بازاڕی عێراق.
بۆ کارەکانی کۆنکرێتی بەهێزنەکراو، بیناسازی ، لەبغ کردنی دیوار و کارە گشتییەکانی تەواوکردن.
کارەکانی تەواوکردن، کۆنکرێتی بەهێزکراو و ئامادە تێکەڵاو، باشترینە بۆ کۆنکرێتی تەلارسازی بەهۆی ڕەنگی کاڵەوە، ڕێگاوبان و پردەکان، و هەموو کارەکانی تری بیناسازی کە تووشی هێرشی سەلفات نابنەوە.
کۆمپانیای دەلتا بۆ بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەتە کە لە ساڵی ٢٠٠٦ ەوە مۆڵەتی وەبەرهێنانی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان – عێراق وەرگرتووە، کارگەی چیمەنتۆی دەلتا لەلایەن کۆمپانیای سینۆما (کۆمپانیایەکی چینی) لە ساڵی ٢٠١٤ دروستکراوە. کارگەی چیمەنتۆی کۆمپانیای دەلتا دەکەوێتە شوێنێکی زۆر ستراتیژی لەسەر شەقامی سلێمانی – کەرکوک، عێراق و ئەوەش یارمەتیدەر بووە لەوەی سیستەمێکی دابەشکردنی کارا لە سەرتاسەری وڵاتدا دروستبکەین بە توانای 4 ملیۆن تۆن چیمەنتۆ لە ساڵێکدا، بە کوالێتییەکی بەرز بە دوو جۆر بەرهەمی سەرەکی کە بریتین لە (OPC Ordinary Portland Cement CEM I 42.5 R کە لەگەڵ ستانداردە عێراقییەکانی IQS 5285 دەگونجێت) هەروەها بەرهەمی CEM II/A-L 42.5 R خەرەسانە ( چیمەنتۆی پۆرتلاندی کلسی). ستراتیژی کارکردنی کۆمپانیای چیمەنتۆی دەلتا بریتییە لە بە ئامانجگرتنی بەکارهێنەرانی کۆتایی وەک (کارگەی بلۆک، کۆمپانیاکانی کۆنکرێتی تێکەڵاوی ئامادە، بیناکان ، ژێرخانی پڕۆژە نەوتییەکان، بیناسازی تاکەکەسی ماڵ...هتد..) لە ڕێگەی تۆڕێکی فراوانی بریکاری دابەشکردن و فرۆشتنی ڕاستەوخۆ ، کۆمپانیاکە مان بەرهەمەکانی لە سەرانسەری عێراق دابەشدەکات.
لە کۆمپانیای چیمەنتۆی دەڵتا گرنگییەکی تایبەت بە ژینگەیەکی پاک و سەلامەت دەدەین لە ڕێگەی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی بەرهەمهێنان و فلتەرکردن و چارەسەرکردنی پاشماوەی پیشەسازی. جگە لەوەش، کارگەکەمان ڕووبەرێکی سەوزایی زۆری لەخۆگرتووە کە یارمەتیدەرە لە پاکڕاگرتنی ژینگە.
لە کۆمپانیای چیمەنتۆی دەلتا باوەڕمان وایە کە بەرهەمەکانمان ڕؤڵێکی سەرەکی دەبینن لە پاڵپشتی کردنی کۆمەڵگای عێراقی. ئێمە پابەندین بە ئەنجامدانی گواستنەوە بۆ بەدەستهێنانی بێ لایەنی کاربۆنی وە ئەمەش کارێکە کە ئەتوانین بە دەستی بهێنین، وە بەهەمان شێوە باوەڕمان وایە کە ئەم گۆڕانکارییە ئەکرێت سوودبەخش بێت بۆ ئەو کۆمپانیانەش کە هاوشێوەی ئێمەن و سەرنجیان لەسەر بەرهەمهێنانی بەرهەم و خزمەتگوزاری دۆستی ژینگە و پێشکەوتووە.