دەربارەی ئێمە
کۆمپانیای دەلتا بۆ بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەتە کە لە ساڵی ٢٠٠٦ ەوە مۆڵەتی وەبەرهێنانی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان – عێراق وەرگرتووە، کارگەی چیمەنتۆی دەلتا لەلایەن کۆمپانیای سینۆما (کۆمپانیایەکی چینی) لە ساڵی ٢٠١٤ دروستکراوە.
کارگەی چیمەنتۆی کۆمپانیای دەلتا دەکەوێتە شوێنێکی زۆر ستراتیژی لەسەر شەقامی سلێمانی – کەرکوک، عێراق و ئەوەش یارمەتیدەر بووە لەوەی سیستەمێکی دابەشکردنی کارا لە سەرتاسەری وڵاتدا دروستبکەین بە توانای 4 ملیۆن تۆن چیمەنتۆ لە ساڵێکدا، بە کوالێتییەکی بەرز بە دوو جۆر بەرهەمی سەرەکی کە بریتین لە (OPC Ordinary Portland Cement CEM I 42.5 R کە لەگەڵ ستانداردە عێراقییەکانی IQS 5285 دەگونجێت) هەروەها بەرهەمی CEM II/A-L 42.5 R خەرەسانە ( چیمەنتۆی پۆرتلاندی کلسی).
ستراتیژی کارکردنی کۆمپانیای چیمەنتۆی دەلتا بریتییە لە بە ئامانجگرتنی بەکارهێنەرانی کۆتایی وەک (کارگەی بلۆک، کۆمپانیاکانی کۆنکرێتی تێکەڵاوی ئامادە، بیناکان ، ژێرخانی پڕۆژە نەوتییەکان، بیناسازی تاکەکەسی ماڵ...هتد..) لە ڕێگەی تۆڕێکی فراوانی بریکاری دابەشکردن و فرۆشتنی ڕاستەوخۆ ، کۆمپانیاکە مان بەرهەمەکانی لە سەرانسەری عێراق دابەشدەکات.